مەریوان سەفادین ڤیدیۆ کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

2019-04-03

6610 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 هونەرمەندی گۆرانیبێژ مەریوان سەفادین نوێترین ڤیدیۆکلیپی بەناوی بۆم دەمردی بڵاوکردەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ مەریوان سەفادین وتی "ئەم بەرهەمە ئاوازێکی نوێیە و شادمیر نامۆ دایناوە و هەرخۆیشی کاری میکس و ماسترینی بۆکردووە، لە تێکستی هێمن هەژارە، لە ئێران کاری میوزیکی بۆ کراوە و کۆمەڵێ میوزیکژەنی بە توانا کارەکەیان کردووە.

مەریوان سەفادین سوپاسی عەبدولغەفار و کۆمپانیای بابیلۆن و بڕیار فەتاح و کۆمپانیای سەروەت بامۆکی دەکات کە سپۆنسەری ئەم کارە نوێیەیان کردووە.

مەریوان سەفادین لەساڵی ١٩٧٢ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٩٦ چووەتە دەرەوەی کوردستان و بۆ ماوەی ٣ ساڵ لە ئەڵمانیا ژیاوە دواتر چووەتە سوید و ئێستە لەو وڵاتەدا دەژی، لە ساڵی ١٩٩٣ دەستی بەکاری هونەری کردووە، ئەندامی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی بووە، لە ساڵی ٢٠٠٢ ئەلبومی (دییەم)ی بڵاوکردووەتەوە و لە ساڵی ٢٠٠٦ ئەلبومی (جێژوان)ی بڵاوکردووەتەوە، جگەلەوەش چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیە.

زۆرترین خوێندراو