ئاراسی "خەپە گیان" بە شمشێرەوە دەگەڕێتەوە

2019-01-06

15999 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاراس کۆیی کە لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەرکەوتووە، بە هەوادارانی ڕادەگەیەنێت کە بە کارێکی نوێوە دەگەڕێتەوە ناو بواری هونەری.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا، کە ئاوازدانەر ئاریۆس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، ئاراس دەڵێت، "من ئاراسی خەپە گیان، دێمەوە ناو مەیدان بە شمشێر، بەمزوانە من و کاك ئاریۆس کاری نوێ پێشکەش دەکەین."

هەروەها ئاریۆس ئاماژە بەوە دەکات، کارەکەیان بەرهەمێکی تایبەت دەبێت و بیرۆکەیەکی نوێیە و بە دڵی هەمووان دەبێت.

ئاراس فاتیح ڕەسوڵ ناسراو بە ئاراس کۆیی، یەکێكە لە هونەرمەندەکانی کوردستان کە ماوەی چەند ساڵێکە لە کاری هونەری دوورکەوتووەتەوە، لە ڕابردوودا چەند بەرهەمێکی هونەری بڵاوکردووەتەوە و بە "خەپە گیان" ناوبانگی دەرکردووە، کە یەکێكبوو لە گۆرانییەکانی و، وابڕیارە لە داهاتوویەکی نزیكدا نوێترین بەرهەمی هونەری بڵاوبکاتەوە.

Amadakari bo kari nwe lagal Aras

A post shared by Aryos_official (@aryos_studio_official) on

زۆرترین خوێندراو