مەریوان سەفادین گۆرانی "گەڵا" بە ئاوازێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

2018-08-27

21986 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گۆرانیبێژ مەریوان سەفادین یەکێک لە گۆرانییە کۆنەکانی بەناوی "گەڵا" بە ئاوازێکی نوێ بڵاوکردەوە.

مەریوان سەفادین لە لێداونێکیدا بۆ ماڵپەڕی NRT2 وتی" هۆنراوەی گۆرانی (گەڵا) لەلایەن ئیسماعیل خورماڵییەوە نوسراوە، ئاوازی خۆمە و کاری میوزیکی لە ئێران بۆ کراوە".

ئاشکرایکرد، لە ستۆدیۆی شاد میر لە سوید کاری میکس و ماسترینگی بۆ ئەنجامدراوە، کلیپەکە لە دەرهێنانی بڕیار فەتاحە.

Image result for ‫مەریوان سەفادین‬‎

گۆرانی "گەڵا" یەکێکە لە گۆرانییە کۆنەکانی مەریوان سەفادین، بەڵام ئەمجارە بە ئاوازێکی جیاوازتر وتویەتییەوە و دووبارە کلیپێکی نوێ بۆ کراوە.

Image result for ‫مەریوان سەفادین‬‎

مەریوان سەفادین لەساڵی ١٩٧٢ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٩٦ چووەتە دەرەوەی کوردستان و بۆ ماوەی ٣ ساڵ لە ئەڵمانیا ژیاوە دواتر چووەتە سوید و ئێستە لەو وڵاتەدا دەژی، لە ساڵی ١٩٩٣ دەستی بەکاری هونەری کردووە، ئەندامی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی بووە، لە ساڵی ٢٠٠٢ ئەلبومی (دییەم)ی بڵاوکردووەتەوە و لە ساڵی ٢٠٠٦ ئەلبومی (جێژوان)ی بڵاوکردووەتەوە، جگەلەوەش چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی هەیە.

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو