سەنا بەرزنجی لە کاتی بڵاوکردنەوەی ئەلبوومەکەیدا دەردەکەوێت

2020-02-11

104261 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەنا بەرزنجی لەکاتی بڵاوکردنەوەی ئەلبومە نوێیەکەی بەناوی "راز"، ئامادە دەبێت و خۆی بە هەوادارەکانی نیشان دەدات، ئەمەش دەبێتە یەکەم دەرکەوتنی ئەو هونەرمەندە.

سەنا بەرزنجی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ یەکەمجار لە کاتی دابەشکردنی ئەلبوومی "ڕاز" ئامادەدەبێت و پێشکەشی هەوادارەکانی دەکات.

ئاشکرایکردووە، جگە لە پێشکەشکردنی ئەلبوومەکەی لەگەڵ باندێکی موزیکی جیهانی و بە ستەیجێکی پڕۆفیشناڵەوە، بە چەند گۆرانییەک پێشوازی لە میوانەکانی دەکات.

جێگەی ئاماژەیە سەنا بەرزنجی تاکو ئێستا لە هیچ یەکێک لە کارە هونەرییەکانیدا دەرنەکەوتووە، زۆرێک لە هەوادارەکانی لە هۆکاری دەرنەکەوتنی دەپرسن.

"راز" یەکەم ئەلبوومی سەنا بەرزنجییە، لە ١٢ تراک پێکهاتووە، بەشیک لە ئاوازی گۆرانییەکانی لەلایەن نەوید زەردی گۆرانیبێژەوە دانراوە، زۆربەی شیعرەکانی شاعیری لاو ڕەنج سەنگاوییە، ١٩ی شوبات بڵاویدەکاتەوە.

سەنا بەرزنجی خانمە هونەرمەندێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوەی گۆرانییە فۆلکلۆرەکان دەستی بەگۆرانیوتن کردووە، بەبێ ئەوەی وێنە و ڤیدیۆی خۆی بڵاوبکاتەوە، بە گیتارێکەوە چەندین گۆرانیی بەناوبانگی کوردی وتوەتەوە، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی گۆرانییەکانییەوە ناوبانگی بڵاوبویەوە و پێشوازییەکی زۆری لێکرا.

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو