میرا گۆرانییەکی بە زاراوەی کرمانجی بڵاوکردەوە

2020-02-07

6244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ میرا عەلی نوێترین گۆرانی بە ناوی "ڤەکە" بڵاوکردەوە.

"ڤەکە" نوێترین بەرهەمی هونەری میرایە و هەڵکەوت زاهیرلە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاویکردووەتەوە، تەواوی کارەکانی گۆرانییەکە لەلایەن هەڵکەوت زاهیری ئاوازدانەرەوە بۆ بەئەنجام گەیەنراوە، میرا گۆرانییەکەی بە زاراوەی کرمانجی وتووە.

میرا عەلی، یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکانی هەرێمی کورستان و چەند ساڵێکە لە بواری هونەری گۆرانیوتندا کاردەکات، چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکی تۆمارکراوی هەیە، زۆرینەی کارە هونەرییەکانی بە هاوکاری ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر بەرهەمدەهێنێت، ساڵانە لە مانگی ڕەمەاندا گۆرانیی ئاینی بڵاودەکاتەوە، جگە لەوەش گۆرانیی بۆ زانای ئاینیی بەناوبانگی کورد سەعید نورسی  و عەلی کوڕی ئەبوتالب وتووە.

ئ.ل

زۆرترین خوێندراو