سەردێڕ:

لە زانکۆی هەڵەبجە چەند بەرپرس و مامۆستایەك دەستکاری نمرەی کۆتایی ٧٤ خوێندکاریان کردووە

فۆتۆ: 
2018-08-31

16958 جار خوێندراوەتەوە

​به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى ده‌ست "ئێن ئاڕ تى" كه‌وتوون، له‌ خوێندنى ساڵى ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧، له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرس و مامۆستایه‌كى زانکۆى هەڵەبجەوە، ده‌ستكارى نمره‌ى كۆتایى ساڵى (٧٤ خوێندكار)ى ئه‌و زانكۆیه‌ كراوه‌، نمره‌ش بۆ چه‌ند خوێندكارێك دانراوه‌ به‌بێ ئاگادارى مامۆستاى وانه‌كه.


به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى ده‌ست "ئێن ئاڕ تى" كه‌وتوون، له‌ خوێندنى ساڵى ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧، له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرس و مامۆستایه‌كى زانکۆى هەڵەبجەوە، ده‌ستكارى نمره‌ى كۆتایى ساڵى (٧٤ خوێندكار)ى ئه‌و زانكۆیه‌ كراوه‌، نمره‌ش بۆ چه‌ند خوێندكارێك دانراوه‌ به‌بێ ئاگادارى مامۆستاى وانه‌كه.

به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كان، ئه‌و به‌رپرس و مامۆستایانه‌ له‌ زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌، واژووى چه‌ند مامۆستایه‌كى به‌شى په‌ر‌وه‌رده‌ى وه‌رزشى زانكۆكه‌یان ته‌زویركردووه‌ بۆ ده‌ستكاریكردنى نمره‌ى خوێندكارانى ئه‌و به‌شه‌، دواى ئاشكرابوونى کارەکەشیان ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانى زانكۆكه‌ سكاڵاى خۆیان به‌رزكردووەته‌وه‌، ئه‌و مامۆستایانه‌شى كه ‌واژووه‌كانیان ته‌زویركراوه‌ له‌و كاره‌ ناڕازین.

له‌دواى ئاشكرابوونى ته‌زویركردن و ده‌ستكارىكردنى نمره‌ى خوێندكاران، لیژنه‌یه‌ك بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى نمره‌ى ئه‌و خوێندكارانه‌ى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ دروستكرا و دواى ته‌واوبوونى كارى لیژنه‌ى ڕاستكردنه‌وه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ ده‌فته‌رى تاقیكردنه‌وه‌ى خوێندكاره‌كان، گۆڕانكارى له ڕیزبه‌ندى ١٠ خوێندكاره‌ یه‌كه‌مه‌كه‌ى به‌شى په‌ر‌وه‌رده‌ى وه‌رزش كراوه‌ ته‌نانه‌ت به‌شێك لەو‌ خوێندكارانەش كه‌ به ‌كه‌وتوو هه‌ژماركرابوون، بە دەرچوو دانران.

ئێستا داواكارى گشتى هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌یە له ‌دۆسیه‌كه‌ و لیژنه‌كانى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستنیشانكردووه‌ كه‌ هه‌ستاون به‌ گۆڕینى نمره‌ى خوێندكاران و ته‌زویركردنى واژۆى مامۆستاكان.

به‌گوێره‌ى یاساى كارمه‌ندانى ده‌وڵه‌ت، له‌گه‌ڵ پشتڕاستبوونه‌وه‌ى كارێكى له‌و شێوه‌یه‌ ده‌بوو سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ربارى سزادانى كارگێڕى، كه‌سانى تۆمه‌تبارى ڕاپێچى دادگا بکردایە تا سزاى یاسایى خۆیان وه‌ربگرن، به‌ڵام دواى تێپه‌ڕبوونى پێنج مانگ له ‌كۆنووسى لیژنه‌ى به‌دواداچوونه‌كه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ‌كارى ته‌زویرى واژووه‌كان و گۆڕینى نمره‌كانیان كردووه‌، ڕاپێچى دادگا نه‌كراون.

له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ "ئێن ئاڕ تى" سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌ى كرد به‌ڵام به ‌بیانووى كۆتایىهاتن به‌و دۆسیه‌یه‌ ئاماده‌نه‌بوون لێدوان له‌وباره‌یه‌وه‌ بده‌ن.

س.س