سەردێڕ:

لە خورماتوو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-07-02

1329 جار خوێندراوەتەوە

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراوەوە له‌ گوندێكی سەر بە قەزای خورماتوو کەسێک گیانی لەدەستدا و سیانی دیکەش برینداربوون.


بەیانی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێنراو بە خێزانێکی عەرەبی گوندی زەنجلەی رۆژئاوای شارۆچکەی خورماتوو تەقییەوە، هاوکات، بۆمبه‌ چێندراوه‌كه‌ لە نێو گوندەکەدا نراوه‌ته‌وه و‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه‌ ئافره‌تێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو پیاو و منداڵێک برینداربوون.

چاوگێک بەئێن ئاڕ تی راگەیاند، داعش بە بەرپرسیاری سەرەکی رووداوەکە دەزانن بەو پێیەی ماوەیەکە چەکدارانی ئەو رێکخراوە دەستیان بە چالاکی کردووەتەوە لەو سنورەدا و لەسەر رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە.

هاوکات، لە هێرشێکى دیکەی داعشدا بۆسەر هێڵى کارەباى نێوان کەرکوک و موسڵ هێڵى کارەباى ناوچەکە بۆماوەى ١٦ کاتژمێر پچڕا.

لەوبارەیەوە، نوسینگەى کۆمپانیاى دابەشکردنى کارەباى موسڵ ئەوەی خستووەتەڕوو، بەهۆى ئەو هێرشەى داعش لەنزیک قەزای گەیارەى سەر بە موسڵ ئەنجامیداوە، زیانێکى زۆرى بە هێڵەکانى کارەباى ئەو ناوچەیە گەیاندووە.