سەردێڕ:

لەسەر دابەزینی پلەکانی گەرما؛ هەواڵی خۆش هات

فۆتۆ: 
2021-07-02

28488 جار خوێندراوەتەوە

كەشناسێکی عێراق پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ هەینی تا ماوەی هەفتەیەک پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچەکانی عێراق دابەزێت.


حسێن ئەسەدی کەشناسی عێراق لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و خۆرئاوای عێراق دابەزینێکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت بەڵام لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی کەمتر دادەبەزێت.

باسی لەوەشکرد، لە رۆژی شەممەوە پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزێت بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بە جیاوازی سێ پلەی سلیزی بەراورد بە ئێستا، بەمەش کەش و هەوا دەگەڕێتەوە دۆخی ساڵی رابردوو.

حسێن ئەسەدی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم دابەزینە بەدرێژایی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش لە باکور و ناوەڕاستی عێراق ٤٦ پلەی سلیزی تێپەڕنابێت و لەناوچەکانی باشوردا دەگاتە ٤٨  پلە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژێکە پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەرچاویان بەسەرداهاتووە و بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و بەهۆی نەبوونی کارەبای بەردەوامیش بۆ کارپێکردنی ئامێرەکانی فێنککەرەوەوە، هاوڵاتیان دووچاری گرفت بوونەتەوە.