سەردێڕ:

شۆفێرێک بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانی لەدەستدا

فۆتۆ: 
2021-07-02

2324 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای( هەولێر - پیرمام) ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەوهۆیەوە شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوە.


فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، "کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای( هەولێر - پیرمام) لە نزیک ئەکواتارین، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کامری تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنتڕۆلی لەدەستداوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئۆتۆمبێلەکە پاش دەرچوونی لە شەقامەکە و سەرکەوتن بۆ سەر دوورگەی ناوەند، خۆی کێشاوە بەستونێکی کارەبا و بناغە کۆنکریتییەکەی لەژێر زەویدا دەرهێناوە و دواتر وەستاوە."

بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێرەکە کە بە تەنیا بووە گیانی لەدەستداوە و زیانێکی زۆری ماددیش کەوتووەتەوە.

روداوەکانی ھاتوچۆ بە یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی گیان لەدەستدان لە ھەرێمی کوردستان دادەنرێت و شارەزایانی ھاتوچۆش ھۆکارەکەی بۆ خراپی رێگاوبانەکان و پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی ھاتوچۆوە دەگەڕێننەوە.

May be an image of outdoorsMay be an image of car and outdoors