سەردێڕ:

یەکێتی ئەوروپا ٣٠٠ ملیۆن ڤاکسین لە کۆمپانیای فایزەر دەکڕێت

فۆتۆ: 
2020-11-10

8869 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی ئەوروپا، دەیەوێت گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای فایزەردا بکات بە مەبەستی بەرهەم هێنانی ٣٠٠ ملیۆن ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا.


یەکێتی ئەوروپا، دەیەوێت گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای فایزەردا بکات بە مەبەستی بەرهەم هێنانی ٣٠٠ ملیۆن ژەم ڤاکسینی کۆرۆنا.

ڤۆن دێر لەین سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاندووە، ڤاکسینێکی سەلامەت و کاریگەر باشترین دەرفەتە بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گەڕانەوەی ژیان بۆ دۆخی ئاسایی.  

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند مانگی رابردوودا، یەكێتی ئەوروپا هەوڵی زۆری داوە بۆ بەدەستهێنانی ڤاکسینێکی کاریگەر، دەشڵێت، دەیانەوێت گرێبەستێك لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر-بایۆنتێك بکەن بەمەبەستی بەدەستهێنانی ٣٠٠ ملیۆن ژەم لەو ڤاکسینەی پەرەیپێدراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کاتێک ڤاکیسنە بەردەستبوو، پلانمان هەیە بەخێرایی لە هەموو ئەوروپادا بڵاویبکەینەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر کۆمپانیاکانی فایزەر و بایۆنتێک رایانگەیاندبوو، ئەو ڤاکسینەی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا پەرەیان پێداوە، ٪٩٠ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسى کۆرۆنا دەکات، هاوکات تەندروستی جیهانیش وتبووی، بەهۆى دۆزینەوەى ڤاکسینەوە دەکرێت تاکو مانگى ئازارى ساڵى داهاتوو دۆخى پەتاى کۆرۆنا بەشێوەیەکى گشتى بگۆڕێت.