سەردێڕ:

ئەحمەد کەرکوکی: ٢٥%ی قوتابخانەکانی هەرێم پێویستیان بە ڕووخاندن هەیە

فۆتۆ: 
2018-07-06

4905 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکى سکرتاریەتى یەکێتى مامۆستایانى کوردستان ڕایگەیاند، ٢٥%ی ئەو قوتابخانانەی لە هەرێمی کوردستاندا هەن، پێویستیان بە ڕووخاندن هەیە و ٥٠%ش پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە، چونکە بە کەڵکی خوێندن نایەن.

ئەحمەد کەرکوکى بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، بەهۆى بومەلەرزەوە زیاتر لە ٧٠ قوتابخانەش زیانى زۆریان بەرکەوتووە و بە کەڵکى خوێندن نەماون، بەڵام تائێستا حکومەتی هەرێم هەوڵى چاککردنەوەی ئەو قوتابخانانەی نەداوە.

وتیشی، سێ ساڵە پرۆسەى پەروەردە لە هەرێم و ناوچە جێناکۆکەکان بەرەو داڕمان دەچێت، بەهۆى پاشەکەوتى موچەشەوە زیاتر لە ١٢٦ هەزار مامۆستا لە دۆخێکی خراپدان.

ئەحمەد کەرکوکى ئاماژەی بەوەشکرد، ساڵانە دەوامى خوێندنگەکان لە جیهاندا ٩٠٠ کاتژمێرە، بەڵام لە هەرێمى کوردستاندا تەنیا ٥٠٠ کاتژمێرە، ئەوەش وادەکات پرۆسەى پەروەردە بەرەو داڕمان بچێت، کە بەپێى ئامارەکان ڕێژەى دەرچوونى خوێندکاران ساڵ بەساڵ بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.