سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین گەشتەكانیان بۆ وڵاتی چین دوابخەن

فۆتۆ: 
2020-01-31

17903 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى ناوخۆى هەرێم رایگەیاند، لە پێناو ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوا لە هاوڵاتییان دەكات سەردانی چین نەكەن.


وەزارەتى ناوخۆى هەرێم رایگەیاند، لە پێناو ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوا لە هاوڵاتییان دەكات سەردانی چین نەكەن.

 وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراویێدا بڵاویکردەوە، "لە پێناو پاراستنی تەندروستی و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوا لە هاوڵاتیانى هەرێم دەکەین گەشتەكانیان بۆ وڵاتی چین دوابخەن."

هاوکات، بەشێک لە وڵاتانی جیهان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان بۆ وڵاتی چین راگرتووه‌.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە کۆتایی مانگی ڕابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری وھانی چین سەریھەڵداوە و بەپێی دواین ئامارەکانیش ھەتا ئێستا بە ٢٥ وڵاتی جیھاندا بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی گیانلەدەستدانەکان بەھۆی ڤایرۆسەکەوە بۆ ٢١٤ کەس بەرزبووەتەوە و نۆ ھەزار و ٩٣٣ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.