سەردێڕ:

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە خانەقین بۆ ماوەیەک دەستبەسەرکرا

فۆتۆ: 
2019-10-29

2953 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی بۆ ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکانی خانەقین ڕۆیشتبوون، تیمی ڕۆژنامەوانی ئێن ئارتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستگیرکران.


دوای ئەوەی بۆ ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکانی خانەقین ڕۆیشتبوون، تیمی ڕۆژنامەوانی ئێن ئارتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە ماوەیەک دەستگیرکران و دواتر ئازادکران.

گەرمیان حەمەی پوور، پەیامنێری ئێن ئار تی لە گەرمیان، لەگەڵ کامێرامانەکەی، دوای ئەوەی چوونەتە خانەقین بۆ ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکانی ئەو شارە،  لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستبەسەرکران و دوای چەند کاتژمێڕێک  ئازادکران.

هاوکات، ئەمڕۆ پێنجەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەکانی عێراقە و بۆ یەکەم ڕۆژیشە لە خانەقین خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت.